سەیرکراوە:
(17)
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا، دوو پاسدار لە سنووری شارۆچکەی زاهیدانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران کوژران.
عەلی خەلیلئابادی، جێگری ئاسایشی پارێزگاری سیستان و بەلوچستان ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک چەکدار هێرشێکیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک کە خۆراکی بۆ بەسیجەکان گواستووەتەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا دوو پاسدار بەناوی “ئەبولفەزل عوودی” و “کەیوان ڕامرودی” کوژران.









Leave a Reply