ئەمریکا بڕیاری نوێی دا

سەیرکراوە: (24)

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گەڕێکی نوێی سزاکانی بەسەر هاوپەیمانانی ئێراندا سەپاند، کە ناوی چەند بازرگانێکی عێراقیش لەخۆ دەگرێت. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک قەوارە و کەسایەتیدا سەپاند، بەهۆی ئەوەی پشتیوانی لە ئێران و هاوپەیمانەکانی دەکەن. لەنێو لیستە نوێیەکەدا ناوی چەندین بازرگان و کۆمپانیای عێراقیش دەبینرێت کە سزاکەیان بەسەردا سەپێنراوە. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، سزاکان ئەو لایەن و کەسایەتییانە دەگرنەوە کە دەستیان لە بەهێزکردن و پارەدارکردنی باڵەکانی ئێراندا هەیە لە ناوچەکەدا، بەتایبەتی ئەو کۆمپانیا و کەسانەی هاوکاریی دارایی و لۆجستی پێشکەش بە حیزبوڵڵا و بریکارەکانی دیکەی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن. سەپاندنی ئەم سزایانە لە چوارچێوەی چڕکردنەوەی هەڵمەتەکانی واشنتن دێت بۆ بڕینی سەرچاوەی داراییی تاران و ڕێگریکردن لە گەیشتنی هەر جۆرە هاوکارییەک بە هێزە نزیکەکانی لە ناوچەکەدا. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، ئەمریکا چاودێرییەکی زۆر توندی خستووەتە سەر جووڵەی دۆلار لە عێراق و ناوچەکە، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەقاچاخبردنی دراوی بیانی بۆ ئێران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە. پێشتریش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا زیاتر لە 20 بانک و دەیان بازرگان و کۆمپانیای عێراقیی خستووەتە لیستی ڕەشەوە، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی ئێران و پێشێلکردنی سزاکانی سەر تاران.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 86 Today: 385 📊 Click Here