حکومەتی هەرێم دوا بڕیاری بۆ بەنزین دا

سەیرکراوە: (10)

مەسرور بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کێشەی کەمیی سووتەمەنی کرد و چەند بڕیارێکی دەرکرد

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردن و چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین و سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە لە زووترین کاتدا چارەسەری ئاساییبوونەوەی ڕەوشەکە بکەن، بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی باڵای هاووڵاتییان لەبەرچاو بگیرێت.

بۆ ئەم مەبەستەش، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

١. بەردەوامیی پاڵپشتیی نرخی بەنزین: نرخی بەنزینی نۆرمالی پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتەوە بە هەمان نرخی ئێستا بەردەوام دەبێت و بەسەر ئەو بەنزینخانانەدا دابەش دەکرێت کە پابەندن بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخ و کوالێتییەکەی.

٢. پێداچوونەوە بە نرخی جۆرەکانی تر: پێداچوونەوە بە نرخی بەنزینی (سوپەر و محەسەن) دەکرێت بۆ ئەوەی گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخی بازاڕ و ڕێگری لە قازانجی ناڕەوا بکرێت. هەروەها ئاسانکاری دەکەرێت بۆ هێنانی ئەو ماددە کیمیاییانەی بۆ دروستکردنی ئەو دوو جۆرە بەکار دێن.

٣. داواکاری لە بەغدا برای زیاتکردنی پشکی نەوت: داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکرێت بڕی نەوتی خاوی تەرخانکراو بۆ هەرێم لە ٥٠ هەزار بەرمیلەوە زیاد بکات بۆ ١٢٦.٧ هەزار بەرمیل، بەپێی ڕێژەی ٪١٢.٦٧ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان.

٤. ڕێگری لە قۆرخکاری: جەخت کرایەوە لەسەر ڕێگرییکردنی توند لە هەر جۆرە قۆرخکارییەک لە بواری سووتەمەنی و بە تایبەتی لە بازاڕی بەنزیندا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 173 Today: 2,442 📊 Click Here