دادگای پاریس تورکیای بە ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار سزا دا

سەیرکراوە: (18)

دادگای تێهەڵچوونەوەی پاریس تانەی دەوڵەتی تورکیای لە دژی بڕیارێکی پێشووی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە. بەپێی بڕیارە نوێیەکە، تورکیا ناچار کراوە بڕی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بداتە حکومەتی عێراق.

بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی کە لەلایەن دەنیز یاڤوز یڵماز، پەرلەمانتاری پارتی کۆماری گەل (CHP) بڵاوکراونەتەوە، حکومەتی تورکیا لەم کەیسە یاساییەدا دۆڕاوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە کردووە کە حکومەتی ئاکپارتی هەوڵی شاردنەوەی ئەم بەڵگەنامانەی دابوو و جەختی کردووەتەوە کە نابێت ئەم سزایە لەسەر حسابی هاووڵاتییان و بودجەی گشتی بدرێت، بەڵکو دەبێت لە سامان و دارایی کەسیی سەرۆک کۆمار وەربگیرێت.

کێشەکە بۆ نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ دەگەڕێتەوە، کاتێک تورکیا نەوتی هەرێمی کوردستانی بەبێ ڕەزامەندی فەرمی حکومەتی عێراق لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهان گواستەوە و بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕ فرۆشتی.

#نەوت #تورکیا #عێراق #دادگا #پاریس

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 207 Today: 2,664 📊 Click Here