دانای ئەحمەد مەجید و نوری مالكی كۆبوونەوە

سەیرکراوە: (18)

ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆدەبێتەوە

بەپێی ڕاگەیەنراوی بزووتنەوەی گۆڕان، دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران لەگەڵ نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبوەوە.

لەدیدارێکدا دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و ناوچەکە بەتایبەت ئەو ئاڵنگاری و پێشهات و گۆڕانكاریانە تاوتوێكران كە عێراق و ناوچەكەی پێدا تێدەپەڕن و هەردولا هیوایان خواست دۆخەکە بەقازانجی و پڕۆسەی سیاسی و خەڵك بێت.

لە دیدارەکەدا، بە وردی گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا، بەتایبەت پرسی دۆخی دارایی و شایستەیی موچەخۆران، هاوكات جەخت كرایەوە لە پێویستی پشتبەستن و پابەندبوون بە دەستوور بۆ چارەسەری كێشە و ناكۆكیەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 124 Today: 1,671 📊 Click Here