شاندی دانووستانکاری هەرێم لەگەڵ یەکگرتوو لە کۆبوونەوەدایە

سەیرکراوە: (22)

شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامیان کرد و لەگەڵ فڕاکسیۆنی ئەو حزبە لە کۆبوونەوەدان، بڕیارە شاندەکە سەردانی تەواوی ئەو لایەنانە بکات کە لەبەغدا فراکسیۆنیان هەیە.

گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنەکان:

جێگیرکردنی پشک و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا، لە بودجەی ساڵی 2027ـی عێراق و تاووتوێکردنی ئەو بڕگانەی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵ بۆ ساڵی 2027 کە پەیوەندییان بە کەرتی نەوتەوە هەیە، لەوانە تێکڕای بڕی نەوتی خەمڵێنراو بۆ هەناردەکردن، بە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە، نرخی خەمڵێنراوی بەرمیلێک نەوت بۆ ساڵی دارایی 2027 و بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ.

دانانی بنەمایەکی جێگیر و ڕوون بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان هەر دوو حکومەت و جێگرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە تەرخانکراوەکانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان، بەگوێرەی دوای دەرئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان.

هەروەها بابەتی تەرخانکراوەکانی پرۆژەکانی پەرەپێدانی هەرێم و پارێزگەکان و پترۆدۆلار، شایستەی هەرێم بۆ وەرگرتنی پشکی خۆی لە قەرز، هاوکاری و بەخشینە نێودەوڵەتییەکان تەوەری کۆبونەوەکەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 124 Today: 1,671 📊 Click Here