شاندێکی دەم پارتی بۆ دیداری ئۆجالان بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوت

سەیرکراوە: (19)

شاندێکی تایبەتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوت بۆ ئەوەی لەوێ چاوپێکەوتنێک ئەنجام بدەن.

شاندی سەردانکەر بۆ دوورگەکە لە پەرلەمانتارانی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار پێکهاتووە، هاوکات فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ کە ئەندامی نووسینگەی یاسایی سەدەیە، یاوەری شاندەکە دەکات لەم سەردانەدا.

دواین چاوپێکەوتنی شاندەکە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٤ی ئایاری ڕابردوودا ئەنجامدرابوو، چاوەڕوان دەکرێت ئەندامانی شاندەکە دوای گەڕانەوەیان لە دوورگەی ئیمراڵی، ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە ناوەڕۆک و ئەنجامی دیدارەکە بڵاوبکەنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 192 Today: 2,294 📊 Click Here