شۆڕش ئیسماعیل: ئێستا هەرێمی کوردستان خاوەنی سوپایەکی نیشتمانییە

سەیرکراوە: (16)

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند، یەکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی 11 فیرقەی سەربازی، دوو هێزی پشتیوانی، ئامرێکی کۆماندۆ و دوو دەڤەری سەربازیدا رێکبخەین.

وتیشی: بەهەموو جیهان رادەگەیەنین کە پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتاییهات، بەم هەنگاوە مێژووییە هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی سوپایەکی نیشتمانی.

باسی لەوەشکرد: لە پرۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگەدا رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووینەوە، بەڵام بەربەستەکانمان تێپەڕاند و سەرکەوتنی مێژوویی گەورەمان بەدەستهێنا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 136 Today: 2,032 📊 Click Here