حسێن شەێحانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی سادقون کە سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەقە، ڕایگەیاند ئەگەر تێوەگلانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا بسەلمێنرێت، دەبێت دادگایی بکرێت. ناوبراو جەختی کردەوە کە هیچ پارێزبەندییەکی یاسایی بۆ ڕێگری لە لێپرسینەوە لەو بەرپرسانە بوونی نییە و ئەوان پشتیوانی لە هەنگاوەکانی دادگا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران دەکەن.
لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا، ئاشکرایکرد کە بزووتنەوەکەیان پلانی ستراتیژیی هەیە بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٩دا پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەدەست بهێنێت، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا لەیس خەزعەلی کاندیدی ئەوانە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران.
سەبارەت بە دۆخی ئەمنیش، شێحانی ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٧وە کار بۆ کۆکردنەوەی چەک و خستنەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت دەکەن.
بە وتەی ئەو، لەو چوارچێوەیەدا توانیویانە دوو گرووپی چەکدار قایل بکەن چەکەکانیان ڕادەست بکەن، بەڵام ناوی ئەو گرووپانەی ئاشکرا نەکرد.
#عێراق #سیاسەت #گەندەڵی #عەسائیبی_ئەهلی_حەق #دادگا










Leave a Reply