مەترسییە گەورەکە راگەیاندرا

سەیرکراوە: (10)

ئەمڕۆ سێشەم 29ی ئەیلوولی 2026، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلدا بڵاوی کردەوە، بڕیارە تا سبەی چوارشەم هێزەکانی ئەمەریکا دوایین بنکەکانیان لە عێراق چۆڵ بکەن. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەو کشانەوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی بۆشاییەکی تەناهیی گەورە دروست ببێت و دەرفەت بداتە گرووپە چەکدارەکان بۆ ئەوەی هەژموونی زیاتر بەسەر بڕیاری سیاسی و تەناهیی وڵاتەکەدا بسەپێنن. شارەزایانی تەناهی و سەرکردە هۆزەکان بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، حكوومەتی عێراق بەتەواوی ئامادە نییە دۆسیەی تەناهی بگرێتە دەست و کشانەوەی ئەمەریکاش بەم شێوەیە مەترسیی بۆ سەر سەروەریی تەناهی هەیە. بەرپرسانی سەربازی و تەناهی ئاشکرایان کردووە، بەهۆی نەبوونی پاڵپشتیی هەواڵگری و لۆجستیی ئەمەریکا، شانە نوستووەکانی گرووپە چەکدارەکان و تێکدەرانی ئاسایش دەستیان بە جموجۆڵ کردووە و ورەیان بەرز بووەتەوە. سەرچاوە تەناهییەکان هۆشدارییان داوە کە تێکدەرانی ئاسایش دەیانەوێت کاتی کشانەوەی هێزەکان بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی هێرش، بۆ ئەوەی ئەو پەیامە بدەن کە هێشتا هێزیان ماوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەمەریکا لە ساڵی 2003ـەوە لە عێراقە و لەو ماوەیەدا 4500 سەربازی گیانیان لەدەست داوە، لە ململانێکانی ئەمساڵیشدا حەوت سەربازیان لە ناوخۆی عێراق کوژراون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 285 📊 Click Here