ناتانیاهۆ: لە سەرەتاوە وتم بەرپرسانی ٧ی ئۆكتۆبەر لە كوشتن ڕزگاریان نابێت

سەیرکراوە: (852)

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایدەگەیەنێت، فەرمانم دەركرد بۆ سوپا و شاباك بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە دژی سەركردەكانی حەماس.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل دوای هێرشەكەی سەر حەماس لە دەوحە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەبێت تیرۆر قەدەغە بكرێت لەپێناو هەمووان و ئیسرائیل.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ هەلێكی ئۆپەراسیۆنی هەبوو بۆ لەناوبردنی سەركردەكانی حەماس بە هەماهەنگی نێوان سوپا و شاباك و ئەو ڕۆژانە تەواو بوون كە سەركردەكانی حەماس بتوانن لە هەر شوێنێك پارێزبەندییان هەبێت.

ڕاشیگەیاند، ئێمە لە شەڕێكداین كە ئامانجی تەسلیم بوونی حەماس و ئازادكردنی هەموو بارمتەكانە.

وتیشی، “لە سەرەتاوە وتم كە بەرپرسانی ٧ی ئۆكتۆبەر لە كوشتن ڕزگاریان نابێت و ئەمڕۆش فەرمانم دەركرد بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ورد دژی سەركردەكانی حەماس كە بەرپرسن لە پلاندانان و جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی ٧ی ئۆكتۆبەر”.

جەختیشی كردەوە، ئەم شەڕە دەتوانێت دەستبەجێ كۆتایی بێنێت بە مەرجی وەڵامدانەوەی پێشنیارەكەی سەرۆك ترەمپ و مەرجەكانی ئیسرائیل كە ئازادكردنی هەموو بارمتەكان دەگرێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 447 📊 Click Here