سەیرکراوە:
(23)
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی حه‌جی 2027 ده‌ست به ناونووسینی حاجیان ده‌كات.
شێخ وریا مه‌ولانا خالد بالیسانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه به‌وه‌كاله‌ت بۆ (خەڵک) ڕایگه‌یاند، به‌م زووانه ده‌روازه‌ی حه‌ج ده‌كرێته‌وه و هاووڵاتیان ده‌توانن ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2027 تۆمار بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند، کە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان ته‌واو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دەست بە ناونووسینی حاجیان دەكەن<
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ناونووسین بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌رده‌ست ده‌بێت و پێویسته هاووڵاتیان به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان وه‌كو ژماره‌ی بێ هاوتای كه‌سی (ی‌و پی ئین) و پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی ئاماده بكه‌ن تاكو بتوانن به بێ كێشه و گرفت ناوه‌كانیان بۆ حه‌ج تۆمار بكه‌ن.










Leave a Reply