وەزارەتی دارایی دەستپێکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی ڕاگەیاند

سەیرکراوە: (4)

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سبەینێ سێشەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و لە ماوەی پێنج ڕۆژدا سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن.

دەشڵێت: هاوکات لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای 1ی تەمموزی 2024ەوە، بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

وەزارەتی دارایی هۆکاری درەنگ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی مامۆستایسن و فەرمنبەرانی گرێبەست بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە داهاتی ناوخۆ کەمی کردووە و پارەی کاش لە بانکەکاندا نەبووە، هەر بۆیە دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانە ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 2,015 📊 Click Here