ڕەنگە هێزێکی کوردی هێرشەکەی کۆرمۆری ئەنجام دابێت

سەیرکراوە: (995)

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: ڕەنگە هێزێکی کوردی هێرشەکەی کۆرمۆری ئەنجام دابێت ئەمڕۆ چوارشەم 11ی تشرینی دووەمی 2026، لە پەیمانگەی چاتم هاوس لە لەندەن، باسم بەدری بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ڕای گەیاند کە زانیارییان هەیە لەسەر سروشتی هێرشەکە و ئاراستەکەی، و ئاماژەی بەوە کرد کە ڕەنگە هێزێکی کوردی لەپشت هێرشەکەوە بێت. ئێوارەی ئەمڕۆ لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکدا لە لەندەن، باسم بەدری بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق زانیاریی تازەی لەبارەی هێرشەکەی کۆرمۆر خستە ڕوو و گوتی، ڕەنگە هێزێکی کوردی هێرشەکەی کۆرمۆری ئەنجام دابێت، بەڵام ناشتوانین ئەمە یەکلا بکەینەوە و دڵنیا نین، ڕەنگە لایەنێکی دەرەکیش بێت، بۆیە پێویستە لەم بابەتە زۆر بەوردی لێکۆڵینەوە بکەین. بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق زیاتر گوتی، من خۆم زانیاریم هەیە لەبارەی سروشتی هێرشەکە و ئاراستەکەی، بەڵام لێرە ناتوانم هەموو شتێک باس بکەم، چونکە بابەتێکی تەناهیی هەستیارە، دەبێت هەمووی جێبهێڵین بۆ لیژنەکەمان. لە بەشێکی تری پانێڵەکەدا، باسم بەدری لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پێوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی گوتی، هەرچەندە کێشە هەیە، بەڵام پێویستە بەوردی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 53 Today: 2,119 📊 Click Here