“کاردەکەین بۆ دوورخستنەوەی پێشمەرگە لە هەر دەستێوەردانێکی سیاسی و حیزبی”

سەیرکراوە: (15)

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند یەکخستنەوەی پێشمەرگە هەنگاوێکی مێژووییە و لەمەودواش کاردەکەین بۆ دوورخستنەوەیان لە هەر دەستێوەردانێکی سیاسی و حیزبی.

ئەمڕۆ دووشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند؛ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بەدامەزراوەیی کردنی و دروستکردنی هێزێکی راهێنراوی پیشەیی داواکاری و خواستێکی لەمێژینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و ساڵانێکی زۆریشە هەوڵی بۆ دەدەین.

وتیشی: “یەکخستنەوەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە و رێکخستنەوەیان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوێکی مێژووییە و باشترین رێزلێنانە لە خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە”.

ڕاشیگەیاند، “لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەم و دڵنیاشیان دەکەینەوە بۆ لەمەودواش بە هەموو توانامانەوە پشتیوانیان دەبین و کار دەکەین بۆ ئەوەی دووریان بخەینەوە لە هەرچەشنە دەستێوەردانێکی سیاسی و حیزبی”.

لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە: “سوپاسی هاوپەیمانەکانیشمان دەکەین کە لە چەند ساڵی رابردوودا زۆر هاوکارمان بوون بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پیرۆزە”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 155 Today: 1,963 📊 Click Here