کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەسەرۆکایەتی بارزانی کۆدەبێتەوە

سەیرکراوە: (1.5K)

کۆتایی ئەم هەفتەیە، کۆمیتەی ناوەندی پارتی، بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی حزبەکە کۆدەبێتەوە و تاووتوێکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و بەغداد دەکرێت.

هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە 18ی ئەم مانگە، بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.

باسی لەوەشکرد: لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عێراق و پرسی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەکرێن و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.

هاوکات وتیشی: بابەتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 1,772 📊 Click Here