سێشەممە. کانوونی دووەم 20th, 2026

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

سەیرکراوە: (1.3K)

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆران کۆدەبێتەوە و تاوتوێی بارودۆخى دارایی هەرێمى کوردستان دەکات. سبەینێ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە و بەگوێرەی کارنامەى کۆبوونەوەکە یەک تەوەر تاوتوێ دەکرێت و باسى مووچەى مانگەکانى ئەمساڵ دەکات. لە کۆبوونەوەکەدا، دەرئەنجامى پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنى بارودۆخى دارایی هەرێمى کوردستان لەلایەن وەزارەتى دارایی و ئابوورییەوە دەخرێتەڕوو و لەو نێوەندەشدا بەدواداچوونى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ هەنگاوەکانى خەرجکردنى مووچەى مانگەکانى ساڵى 2025 تاوتوێ دەکرێت. ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەى لێکتێگەیشتنى هەولێر و بەغداد، کە لە 17ى تەمموز پەسەندکرا، تاوەکو یەکلاکردنەوەى پرسى داهاتى نانەوتى، مانگانە هەرێمى کوردستان 120 ملیار دینار بەکاش بۆ بەغداد دەنێرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 50 Today: 357 📊 Click Here