ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەستبەسەرداگرتنی 25 ملیار دیناری دیکەی لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندی، دەستبەسەرداگرتنی 25 ملیار دیناری دیکە و دەستبەسەرداگرتنی ملیۆنێک دۆلار و بڕێکی زۆر خشڵ و زێڕ کە بە نزیکەی پێنج کیلۆگرام دەخەمڵێندرێت ڕاگەیاند.
ڕوونیشیکردەوە کە ئەو پارە و زێڕەی دەستیان بەسەردا گیراوە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی عەدنا جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوتدا بوون.
دادوەرە تایبەتمەندەکە ڕاشیگەیاند، کۆی گشتی بڕی پارە دەستبەسەرداگیراوەکان گەیشتووەتە 127 ملیار دینار و 24 ملیۆن دۆلار، جگە لەو خانوو، زەوی و ئەو ئۆتۆمبێل و خشڵ و زێڕانەی دەستیان بەسەردا گیراوە.
جەختیشی کردەوە کە “لێکۆڵینەوەکان و ڕاوەدوونانی تێوەگلاوانی دیکە بەردەوام دەبن تاوەکو تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان”.








Leave a Reply