سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند قۆناغی داهاتوو بۆ پێشمەرگە گرنگترە کە خۆی لە دابینکردنی چەکی پێشکەوتوو و سیستەمی بەرگری ئاسمانیدا دەبینێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە.
وتیشی: “ئەم یەکگرتنەوەیە چەند گرنگە، بەڵام قۆناغی داهاتوو گرنگترە کە بەهێزکردنی توانا سەربازییەکان و دابینکردنی چەکی پێشکەوتوو و بەرگری ئاسمانییە”.
جەختیشی کردەوە کە پێشمەرگە مایەی شکۆ و شانازی هەموو کوردستانییەکە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیادن، هیوادارین حکومەتی فیدراڵ یارمەتیدەرمان بێت بۆ دابینکردنی مافەکانی پێشمەرگە و شایستە داراییەکانیان لە چوارچێوەی دەستووردا.
وتیشی: “هەموو هێزەکان خراونەتە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە و بوونەتە هێزێکی یەکگرتوو”.
دووپاتیشیکردەوە کە “ئینتیمای حیزبی ئاساییە بەڵام دەبێت لایەنگریی نیشتمانی ببێتە پێوەر بۆ پێشمەرگە، نابێت پێشمەرگە بۆ ئامانجی حزبیی بەکاربهێنرێ”.










Leave a Reply