سێشەممە. کانوونی دووەم 20th, 2026

زەكەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم زۆر باشە

سەیرکراوە: (928)

پارێزگاری هەولێر، پەیوەندی بە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا دەکات و دەڵێت: لەخودا بەزیاد بێت تەندروستیم زۆر باشە و هەواڵی نەخۆشكەوتنم دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەمڕۆ شەممە 2025.9.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی هونەرمەندی دیاری کورد زەکەریا عەبدوڵڵا، بە نەخۆشیی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی هونەرمەندی پرسی.

ئومێد خۆشناو لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، هونەرمەند زەکەریا، سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی و وێڕایی ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆیانە، ئاماژەی بەوەدا “لە خودا بەزیاد بێت تەندروستی زۆرباشە و هەواڵی نەخۆشکەوتنەکەشی دوورە لە ڕاستیی”.

جێگەی باسە، چەند ڕۆژێکە لە چەند ماڵپەڕ و ئەکاونتێکی سۆشیاڵ میدیا، دەنگۆی تووشبوونی هونەرمەندی دیاری کورد زەکەریا عەبدوڵڵا بە نەخۆشیی “شێرپەنجە” بڵاوکرایەوە. زەکەریا عەبدوڵڵا هونەرمەندێکی دیاری کوردە، دەنگێکی تایبەتی هەیە و هاوادارێکی زۆری هەیە، یەکەم ئەلبوومی لە ساڵی 1998 بە ناوی (تۆ هاتی) بڵاو کردەوە، حەوت ئەلبوومی گۆرانی هەیە، دوایین ئەلبوومی بە ناوی لاپەڕەی سپی لە ساڵی 2010 بڵاو کردەوە و لەوکاتەوە وازی لە گۆرانی وتن هێناوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 178 Today: 547 📊 Click Here