سوپای پاسداران: دەستێوەردانەکانی ئەمریکا کارەساتی گەورە لە کەرتی وزەدا دروست دەکات

سەیرکراوە: (22)

سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت، تاکە رێگە بۆ ئاساییکردنەوەی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، کۆتاییهێنانە بە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە. سوپا هۆشداری دەدات کە بەردەوامبوونی سیاسەتەکانی واشنتن دەبێتە هۆی روودانی کارەساتی گەورە لە کەرتی نەوت و گازی جیهانیدا.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە سوپای پاسداران ئاماژەی بە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر دامەزراوە و ژێرخانە سەربازییەکانی ئەمریکا لە جەوفەیری بەحرەین کردووە. بەپێی راگەیەندراوەکە، لەو هێرشانەدا بە بەکارهێنانی مووشەک و درۆن، رادارەکانی چاودێری کەشتیوانی خاپوور کراون و دووکەڵێکی چڕ ناوچەکەی گرتووەتەوە.

پێشتر سوپای پاسداران بڕیاری داخستنی گەرووی هورمزی تا کاتێکی نادیار دەرکردبوو، ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەیەک کەشتی هۆشدارییەکانیان پشتگوێ خستبوو. سوپاکە جەختی کردووەتەوە کە ئەگەر ئەمریکا رووداوەکان بکاتە بیانوو بۆ هەر هەڵەیەک، ئەوا بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکەدا رووبەڕووی هێرشی توند دەبنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 207 Today: 2,664 📊 Click Here