شاندێکی دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

سەیرکراوە: (18)

شابدێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی دیکەی وەزارەتەکە ئەنجام بدات و تەوەری سەرەکیش ئامادەکردنی بودجەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق و تیمی تەکنیکیی دارایی فیدراڵ زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.

تەوەرە سەرەکی کۆبوونەوەکان گفتوگۆکردنە لەسەر داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 کە بڕیارە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە پڕۆژەیاساکە ئامادە بکرێت و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت.

پێشتر عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو مانگی تشرینی یەکەم پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ۆپەرلەمان دەنێرن.

کەناڵی کوردستان 24 بڵاویکردەوە کە تیمی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە، راوێژکاری وەزارەتی دارایی و چەند پسپۆڕێکی بواری داڕشتنەوەی بودجە، ئێستا خەریکی داڕشتنی رەشنووسی پڕۆژەیاساکەن.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستێکی داواکارییەکانی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە کە گرنگترینیان بریتییە لە بە هەمیشەییکردنی نزیکەی 86 هەزار فەرمانبەری گرێبەست، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و مووچەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری عێراق، هەروەها دامەزراندنی سێ یەکەمەکان کە ژمارەیان 15 بۆ 16 هەزار دەرچووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 232 Today: 2,401 📊 Click Here