سەیرکراوە:
(19)
لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمەریکای لە پشتە. ماڵپەڕی ئیرەم نیوز باس لەوە دەكات، ئەمەریكا ئەگەر لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی رۆڵێكی سەرەكیشی نەبێت، بەڵام لە ڕووی لۆجیستی و تەكنیكی و زانیارییەوە هاوكاریی عێراق دەكات، بەتایبەتی لەو بابەتانەی پێوەندی بە دۆسیەی دۆلار و سپیكردنەوەی پارە هەیە. شارەزایانی عێراق قسەیان بۆ ماڵپەڕەكە كردووە و باسیان لەوە كردووە، لێكۆڵینەوە بەردەوامە و بەمنزیكانە كەسانی تریش دەگیرێن، بەڵام هێشتا رێكارییە یاساییەكان تەواو نەكراون، ئاشكرایشی دەكەن تا ئێستە زیاتر لە سێ ترلیۆن دینار بۆ حكوومەت گەڕاوەتەوە. لە كۆتایی مانگی حوزەیرانی رابردوودا زەیدی هەڵمەتێكی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی راگەیاند و بە دەیان بەرپرسی باڵای گرت.











Leave a Reply