كەشناسی: دوو مانگی داهاتوو باران بارین كەم دەبێت

سەیرکراوە: (861)

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی بۆ دۆخی كەشوهەوا و ئاستی دابارین لە دوو مانگی داهاتوو دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ناڵێین باران نابارێ، بەڵام لە چاو ئاستی ئاسایی خۆیدا بارانی باش و دڵخۆشکەر نابێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، لە مانگی 10 و 11 بە گشتی لە هەرێمی کوردستان باران بارین لە خوار ئاستی ئاسایی دەبێت و باران بارین کەم دەبێت، ناڵێین باران نابارێ، باران دەبارێ، بەڵام لە چاو ئاستی ئاسایی خۆیدا بارانی باش و دڵخۆشکەر نابێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەوەی کە هەیە لە مانگی 12 بە دواوە دۆخی دابارین سات لە دوای سات بەرەو باشتر دەچێتەوە و باران بارین زیاتر دەبارێت.

دەشڵێت: پێشبینی دەکرا سەرەتای مانگی 10 دووەم بارستە هەوای سارد ڕووبکاتە ناوچەکانمان، بەڵام ئەو سەرمایەش نەماوە لە ئێستادا.

ئاماژەی بەوەشداوە، مەودای 4 بۆ 7ی مانگی 10 شەپۆلێکی گەرما بۆ ماوەیەکی کاتی ڕوودەکاتە ناوچەکانمان، لە چەند کاتژمێرێکی کەمی ڕۆژدا تا ڕادەیەک هەست بە گەرمای نیمچە بێزارکەر دەکرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 46 Today: 2,952 📊 Click Here