سەیرکراوە: (962)
دوای كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی كانیاوی سەرچنار و كەم بوونەوەی پێدانی ئاو بە چەند گەڕەكێك، بەڵام وەك بەڕێوەبەرایەەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چاكسازی لە پڕۆژەی ئاوی دوكان كراوە و پێدانی ئاو بە هاووڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، گرفتی کەمئاوی گەڕِەکەکانی سلێمانی چارەسەربووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێدانی ئاو لە سەرجەم گەڕەکەکان ئاسایی دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاوڵاتییانی هەندێك لە گهڕهكهكانی سنووری قڕگە لەم دوو ڕۆژەدا بەتەواوی پێددانی ئاو پێیان ئاسایی دەبێتەوە، چونكە چاكسازی له هێلی دووی ئاوی دووكان-سلێمانی كراوه و دەست بە ناردنەوەی ئاو بۆ سلێمانی كراوە .
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سللێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات “هۆشیار بن و ئاو بەفیڕۆ نەدەن”.
