لە عێراقەوە هێرشکرا

سەیرکراوە: (25)

کەناڵی CNN : لە خاکی عێراقەوە بە درۆن هێرشکراوەتەسەر بۆرییەکی نەوت لە سعوودییە دوو بەرپرسی ئەمریکیی ئاگادار لە بابەتەکە بە تۆڕی هەواڵیی (CNN)یان ڕاگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە تۆڕێکی سەرەکیی بۆرییەکانی نەوت لە شانشینی عەرەبیی سعودیە بەر هێرش کەوتووە. بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە شیکارییە سەرەتاییەکان دەریانخستووە وێستگەکانی پاڵنانی نەوت لە پەنای هێڵی بۆرییەکدا بۆردوومان کراون. بەپێی وێنە مانگە دەستکردەکان کە لە ڕۆژی هەینیدا گیراون، شوێنەواری زیانی گەورەی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە وێستگەکانی پاڵنان دەردەکەوێت، لە کاتێکدا وێنەیەکی دیکەی وێستگەیەکی دیکە کە ڕۆژی پێنجشەممە گیراوە، ئاگرێکی بچووک و دووکەڵێکی چڕی ڕەش پیشان دەدات. یەکێک لە بەرپرسە ئەمریکییەکان ئاماژەی بەوە کردووە هێڵەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) کە لە خاکی عێراقەوە هەڵستێنراون، کراوەتە ئامانج.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 86 Today: 385 📊 Click Here