نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی عێراق دەکات

سەیرکراوە: (11)

نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی هەنگاوەکانی عێراق دەکات لە گەڕاندنەوەی سەرمایە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) جەخت دەکاتەوە، کە حکومەتی عێراق هەنگاوی جددی و کردەیی ناوە لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەتایبەتی لە دۆسیەی گەڕاندنەوەی سەرمایە و داراییە دزراوەکاندا.

یاما ترابی، بەڕێوەبەری پڕۆژەی “بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی ناوبژیوانی” لە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەرنامەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە چووەتە قۆناغێکی جدییەوە، بەتایبەت لە بەدواداچوون بۆ گەڕاندنەوەی سەرمایەکان. ئاماژەی بەوەش کرد کە عێراق دەتوانێت ئاستی بەدواداچوونە یاساییەکان و نوێنەرایەتیکردنی یاسایی لە کەیسەکاندا زیاتر بەرەوپێش ببات تاوەکو مافە داراییەکان بەتەواوی بگەڕێنرێنەوە.

لە لایەکی دیکەوە، عەبدوڵڵا دەردەری، بەڕێوەبەری نوسینگەی هەرێمیی وڵاتانی عەرەبی لە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام بوون لە ئۆفەرکردنی پشتگیری بۆ دامەزراوەکانی عێراق.

ئەو هاوکارییانە ئەم بوارانەی گرتووەتەوە:

دابڕێژتنی ستراتیژیی نیشتمانی: هاوکاری لە دانانی ستراتیژی نیشتمانی بۆ دەستپاکی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

پشتگیریی یاسایی و ڕاهێنان: پێشکەشکردنی هاوکاریی تەکنیکی بۆ هەموارکردنی یاساکان، دابینکردنی شارەزا بۆ ئۆتۆنۆمی و ئەکادیمیای عێراقیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، و ڕێکخستنی ڕاهێنانی پسپۆڕی.

گەڕاندنەوەی تۆمەتباران: ئاسانکاری بۆ بەستنی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی لەگەڵ وڵاتانی تر بە مەبەستی ڕادەستکردنەوەی تۆمەتبارانی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان.

دەردەری ئاشکرای کرد کە ئەم هەنگاوانە بوونەتە هۆی باشتربوونی پێگەی عێراق لە ئیندێکسی نێودەوڵەتیی دەستپاکیدا؛ بەجۆرێک عێراق لە پلەی ١٦١ لە ساڵی ٢٠١٥دا، سەرکەوتووە بۆ پلەی ١٣٦ لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە نێوان ١٨٢ وڵاتدا.

جەختیشی کردەوە کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕێگەی سەرەکییە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان و خێراکردنی گەشەپێدانی ئابووری. ئاماژەی بەوەش دا کە زیانی ڕاستەوخۆی گەندەڵی لەسەر ئاستی جیهان ساڵانە دەگاتە نزیکەی ٣.٦ تریلیۆن دۆلار، کە ئەمەش هاوتا بووەتە لەگەڵ ئەو کورتهێنانە داراییەی کە جیهان پێویستییەتی بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام تا ساڵی ٢٠٣٠.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 173 Today: 2,442 📊 Click Here