دووشەممە. ئازار 9th, 2026

هەواڵگری عێراق، ژیانی ئەحمەد شەرعی ڕزگار کرد

سەیرکراوە: (1.4K)

ڕۆژنامەی ئەلنەهاری لوبنانی، ئاشکرایکردووە؛ هەواڵگری عێراق “ژیانی سەرۆکی سووریا ئەحمەد شەرعی” ڕزگار کردووە، بەهۆی ئاگادارکردنەوەی هاوتا سوورییەکەی لە زانیاری و پلانێک بۆ تیرۆرکردنی کە بووە هۆی پووچەڵکردنەوەی.

ڕۆژنامەکە لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بڵاویکردوەتەوە: “زانیاری گەیشتبووە دەست لایەنە ئەمنییەکانی عێراق سەبارەت بە هەوڵێک بۆ تیرۆرکردنی شەرع هاوکات لەگەڵ ئامادەکردنی گروپە توندڕەوەکان بۆ تەقینەوە لە ناوچەی کەمینەکان لە شوێنە جیاوازەکانی سووریا، بە ئامانجی دروستکردنی پێکدادانی تائیفی”، ئاماژەی بەوەشدا کە “هاوکارییەکی هەواڵگریی چڕ لە نێوان بەغدا و دیمەشق بووە هۆی پووچەڵکردنەوەی هەردوو پلانی تیرۆر و تەقینەوەکان”.

سەرچاوەکە ڕوونیشی کردەوە؛ ئەو لایەنانەی دەیانویست شەرع تیرۆر بکەن، “شەڕکەرانی پێشووی دەستەی تەحریر شام بوون کە لێی جیابوونەتەوە بەهۆی ناڕەزاییان لەسەر ئاراستەکانی شەرع دوای دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات پاش ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد”، و ئاماژەی بەوەشدا کە “زۆرێک لە شەڕکەرانی پێشووی دەستەکە دووبارە پەیوەندییان بە ڕێکخراوی داعشەوە کردووەتەوە، و زۆربەیان عێراقی و سوریین”.

ڕۆژنامەکە لەسەر زاری سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی گواستوویەتییەوە کە هەواڵگری سووریا لە هەمان کاتدا پلانێکی تیرۆرکردنی شەرعی لەناو کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق پووچەڵ کردووەتەوە، و زانیاری پشتڕاستکراوە بەردەست نییە سەبارەت بەوەی ئاخۆ هەوڵەکە هەمان هەوڵ بووە کە سەرچاوە ئەمنییە باڵاکە باسی لێوە کردووە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 166 Today: 476 📊 Click Here