هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق درێژکردەوە.
ھەریەک لە کۆمپانیا ئاسمانییەکانی تورکیش ئێرلاین، ئەی جێت و پێگاسۆس، بەھۆی دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، هەڵوەشانەوەی سەرجەم گەشتەکانیان بۆ تەواوی عێراق تا ڕۆژی 22ی تەمووز درێژکردەوە.
ئەم کۆمپانیایانە بڕیارەکە وەک ھەنگاوێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی سەلامەتی ڕێبواران و خاوەنکارەکانیان دەبینن، چونکە بەھۆی بارودۆخی ئێستای شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، دۆخی ئاسمانی ناوچەکە بە شێوەیەکی بەردەوام چاودێری دەکرێت.
کۆمپانیاکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە گەشتیاران دەتوانن دوا زانیارییەکانی گەشتەکانیان لە ڕێگەی ماڵپەڕ و کەناڵە فەرمییەکانی کۆمپانیاکانەوە ببینن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم کۆمپانیایانە ڕۆژی 17ی تەمووز سەرجەم گەشتەکانییان تا 20 تەمموز بۆ عێراق هەڵوەشاندبووەوە، ئەمڕۆش بڕیارەکەیان بۆ ٢٢ی تەمووز درێژکردەوە.











Leave a Reply