وتەبێژی حکومەتی عێراق: ڕەنگە هێزەکانمان بچنە ناو هەرێم

سەیرکراوە: (15)

وتەبێژی حکومەتی عێراق: هێزە چەکدارەکان دەچنە ناو جورف سەخر و مۆڵەتی دەرچوون بۆ کەتیبەکانی حیزبوڵڵا دیاری کراوە

حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکان دەچنە ناو ناحیەی جورف سەخر و مۆڵەت بۆ دەرچوونی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا لەو ناوچەیە دیاری کراوە، هاوکات ئاماژەی بە ئەگەری جووڵەپێکردنی هێزەکانی سوپا بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتیی نەوت.

حەیدەر عەبوودی ڕوونی کردەوە کە دۆسیەی جورف سەخر بۆ چەندین ساڵ وەک دۆسیەیەکی داخراو وەسف دەکرا، بەڵام حکومەت بە پشتبەستن بە دەسەڵاتە یاساییەکان و بەرپرسیارێتیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی سامانی گشتیدا، ڕێکاری گرتووەتە بەر بۆ بەدواداچوونی گومانەکانی بەقاچاخبردنی نەوت.

سەبارەت بە دۆسیەی ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتیی نەوت لە سەرانسەری وڵاتدا، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد کە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و ئاماژەی پەسەندکراو بەدی دەکرێن سەبارەت بە هاوکاریکردن لەگەڵ نوێنەرانی ئەو دەزگا ئەمنییانەی کە بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە ڕاسپێردراون بۆ بەدواداچوونی گومانەکانی قاچاخچێتیی نەوت.

لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، حەیدەر عەبوودی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەری چوونەژوورەوەی هێزەکانی سوپای عێراق بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە ئارادایە.

عەبدودی ڕاشگەیاند، کە لیژنەی باڵای لێکۆڵینەوە دەستکاریکردنی بۆرییەکانی نەوت و بوونی پاڵاوگە، کۆگا و تانکەری لە ناوچەی جورف سەخردا تۆمار کردووە، و بە دیاریکراوی بوونی دوو پاڵاوگەی لەگەڵ تانکەر و کۆگاکاندا دەستنیشان کردووە. هەر لەو چوارچێوەیەدا، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی بە دەزگا ئەمنییە تایبەتمەندەکان کردووە کە ڕێگری لە هەر دیاردە و ئاماژەیەکی تایبەت بە دەرچوونی تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان بکەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 1,766 📊 Click Here