پێنجشەممە. نیسان 30th, 2026

وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم کەم دەکرێتەوە

سەیرکراوە: (1.7K)

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەمەبەستی چاکسازی لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی غاز، بەرهەمهێنانی کارەبا هەزار و 600 مێگاوات کەمدەبێتەوە.

بەپێی ئاگادارییەکی وەزارەتی کارەبای هەرێم تیایدا دەڵێت: کۆمپانیای دانە غاز لە رۆژانی (20-21-22)ی ئەم مانگە دەست بە چاکسازیی ساڵانەی خۆی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی غاز دەکات و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بڕی 300 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی غاز کەم دەبێتەوە و بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا زیاتر لە هەزار و 600 مێگاوات كارەبا کەم دەبێتەوە.

دەشڵێت: وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵ دەبن بۆ کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر بەشداربوونی کارەبا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 104 Today: 3,698 📊 Click Here