سەیرکراوە:
(14)
پەرلەمانتارێكی پارتی لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، حزبەكەی دووبارە ڕێباز حەملان کاندید دەکاتەوە بۆ پۆستی وزاری لە بەغدا.
شیروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێباز حەملان؛ كاندیدی پارتییە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق.
ڕاشیگەیاند، پارتی بەشداری لە كۆبوونەوەی پەرلەمان ناكات ئەگەر رێككەوتنی پێشوەختە لەسەر تەواوی ناوی وەزیرەكان و پۆستەكان نەكرێت.
جەختیشی كردۆتەوە، لەسەرەتای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، ڕێباز حەملان كاندیدی پارتی بوو بۆ هەمان پۆست، بەڵام لەكاتی دەنگدان لەپەرلەمانی عێراق ڕەتكرایەوە.








Leave a Reply