سێشەممە. کانوونی دووەم 20th, 2026

پزیشکیان: دامەزراوەیەك لە نەتەنز گەورەتر دروست دەكەین

سەیرکراوە: (1.2K)

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لەمیانی بەشداریکردنی لە مەراسیمی رێزگرتن لە براوەی ئۆڵۆمپیادە زانستییەکانی جیهان ڕایگەیاند، نابێت ڕێگە بدەین قەوارەیەکی ساختە و تاوانبار بە زۆر ئیرادەی خۆی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت و دەشڵێت: ئێمە دامەزراوەیەك لە نەتەنز گەورەتر دروست دەکەین.

مەسعود پزیشکیان لە وتارێكدا ڕایگەیاند؛ ئەوان هەوڵیاندا میکانیزمی سزا بگەڕێننەوە و دەیانەوێت رێگا دابخەن، بەڵام ئەوە عەقڵ و بیرکردنەوەن کە رێگا دەکەنەوە؛ یان رێگاکە دەدۆزنەوە یان دروستی دەکەن، دەبێت باوەڕمان بەم بابەتە هەبێت.

وتیشی، وڵاتانی رۆژئاوا ناتوانن رێگریمان لێ بکەن؛ ئەوان هێرشیان کردە سەر نەتەنزی ئێمە، بەڵام ئێمە دامەزراوەی لە نەتەنز گەورەتر دروست دەکەین.

جەختیشی كردەوە، دەبێت بیرکردنەوەمان بگۆڕین و بگەڕێینەوە سەر خودمان؛ ئەگەر بڕوامان هەبێت کە هەر یەکێک لە ئێمە کانێکی پڕ لە توانایە و پێویستە زانیاری و لێهاتووییەکانمان لەسەر رێگەی چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا بەکاربهێنین، ئەوا ئەو کاتە دەتوانین تەنانەت بەردە ڕەشەکانیش بکەین بە زێڕ.

پزیشكیان بە براوەكانی ئۆڵۆمپیادی وت، “ئێوە دەتوانن ئێران ئاوەدان بکەنەوە و بیگەیەننە لوتکەی پێشکەوتن؛ نابێت رێگە بدەین قەوارەیەکی ساختە و تاوانبار بە زۆر ئیرادەی خۆی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت، بە ئێوە، ئێران دەتوانێت ئاوەدانی و دادپەروەری و یەکسانی بۆ خۆی و بۆ ناوچەکەش بهێنێت”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 41 Today: 411 📊 Click Here