پێشبڕکێی بابانوئێل بەڕێووەچوو

سەیرکراوە: (1.4K)

شاری مەکسیکۆ سیتی پایتەختی مەکسیک، میوانداری پێشبڕکێی بابانوئێل کرد کە تیایدا سەدان کەس جلی بابانوئیل-یان پۆشبوو و کەش و ھەوایەکی ناوازەیان لە پێشبڕکەدا، پێشکەش کرد.

پێشبڕکێکە لە ناو پارکی لا مەکسیکانا لە شاری مەکسیکۆ ستی ئەنجامدرا و بەشداربووان لە ھەموو تەمەنەکاندا تیایدا گردببوونەوە.

ژمارەیەک لە بەشداربووانی پێشبڕکێکە لەکاتی ڕاکردندا، سەگەکانیان لەگەڵ خۆیانداھێنابوو کە سەرنجی ئامادەبووان و بینەرانیان ڕاکێشا.

ھەروەھا پێشبڕکێکە دوو ڕێڕەوی پێنج و ١٠ کیلۆمەتری لە ناو پارکی لا مەکسیکانا، لەخۆگرتبوو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 162 Today: 1,290 📊 Click Here