سەیرکراوە:
(21)
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، ڕاستەوخۆ تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی عێراق بەردەوامە و بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پرۆسەکە بەتەواوی کۆتایی پێبێت. دوابەدوای ئەوەش پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت. : د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، دوای تەواوبوونی پرۆسەکە لە عێراق، تەمویلی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و هیچ بەربەستێکیش بۆ خەرجکردنی مووچەکە نەماوە، چونکە لە بەغدا وردبینیی لیستی مووچە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە تەواوبووە و پەسەند کراوە.











Leave a Reply