کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژرا

سەیرکراوە: (12)

کۆڵبەرێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێرانەوە کوژرا، هاوکات دوو کاسبکاری دیکەی بەلووچ گیانیان لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز سەبارەت بە کوشتنی کۆڵبەرێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاندووە، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی سەلاح خۆشنمەک تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی دوماڵە سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران کرایە ئامانج و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی سنوور لە بنکەی وەیسە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقە لە کۆڵبەرە کوردەکە کراوە، هەروەها دەبێتە دووەمین کۆڵبەر لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوەوخۆ کوژراوە.

هاوکات، ناوەندی مافی مرۆڤی بەلووچستان ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو گەنجی کاسبکاری بەلووچ بە ناوەکانی بەهزاد سالارزەهی تەمەن ٢٨ ساڵ و زەکەریا سالارزەهی تەمەن ٢٩ ساڵ، لە سەر ڕێگەی سەرەکی خاش لە بەلووچستان ئۆتۆمبێلەکەیان لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و وەرگەڕاوە و دەستبەجێ بەهۆی قورسی برینەکانیانەوە لە هەمان شوێندا گیانیانلەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، نەبوونی هەلیکار و دۆخی سەختی ڕێگەوبان و نەبوونی خزمەتگووزاری لە ناوچە بێبەشکراوەکانی بەلووچستان دەبنەوە هۆی ئەم ڕووداوانه.

ئەم پێشێلکاریە لە کاتێکدایە، بەپێی ئامارەکان، لە ساڵی ڕابردوودا بەگشتی ٥٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندار بوون، کە ٤٤ کەسیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران بووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 155 Today: 2,495 📊 Click Here