ئاژانسێکی ئێرانی وێنەی ناو بنکەی ئەلعەدید بڵاودەکاتەوە

سەیرکراوە: (12)

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی، ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تەمووزی 2026، کۆمەڵێک وێنەی مانگە دەستکردی بڵاوکردەوە کە ئاماژە بە زیانەکانى بنکەی سەربازی ئەلعەدید لە قەتەر دەکات. وێنەکان دوای ئەو هێرشە مووشەکییە بڵاوکرانەوە کە سوپای پاسداران رۆژی یەکشەممە ئەنجامی دابوو.

بەپێی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە، پێکانی ورد لە ناو بنکەکەدا دەردەکەوێت، بەتایبەت پێکرانی هۆڵێکی گەورەی تایبەت بە چاککردنەوەی کەرەستە و جێبەجێکارییە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا.

میدیا ئێرانییەکان ئەو وێنانەیان وەک بەڵگەیەک بۆ سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەیان خستووەتەڕوو، کە تێیدا بە روونی زیان بەرکەوتنی ژێرخانە تەکنیکییەکانی ناو بنکە ئەمریکییەکە دیارە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 2,395 📊 Click Here