وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەینێت لە ئهگهری پاراستنی بەرژەوەندیە نیشتمانییەکانماندا، دهگونجێت دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا دهستپێبكهنهوه.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەیدا لە تارانی پایتەخت، بەقائی وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
بە ئاماژەکردن بەوەی وڵاتانی ناوبژیوان چهند پەیامێكیان گەیاندووەتە ئێران، بەقائی ڕایگهیاند: “لە ئهگهری پاراستنی بەرژەوەندیە نیشتمانییەکانماندا، دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکادا گونجاوە. دووڕیانی دانوستان یان جهنگ، دیپلۆماسی یان جهنگ، سوود بە وڵاتەکەمان ناگەیەنێت. ئێران لە هەندێک حاڵەتدا بە هۆکارەکانی بەرگریی و لە هەندێک حاڵەتیشدا لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەپارێزێت”.
سەبارەت بە گەرووی هورمز، بەقائی جەختی لهسهر ئهوه کردەوە سەروەری ئێران لەسەر گەرووەکە سهودای لهسهر ناكرێت و وتی: “پێداگرین لە بەدیهێنانی سەروەری لەسەر گەرووی هورمز لە ڕێگەی ئەو ڕێکارانەی گرتوومانەتەبەر. نابێت ڕێگە بدەین گەرووی هورمز بە ئامانجی هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بەکاربهێندرێت”.
بەقائی ئاماژەی بهوه کرد بڕگەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا کراوە نین بۆ لێکدانەوە و هیچ پاساوێک نییە بۆ ئەوەی ئەمریکا بەڵێنەکانی پێشێل بکات، ئەگەر بزانرێت ئەمریکا ئەرکەکانی جێبەجێ ناکات، ئێرانیش ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێ ناکات.











Leave a Reply