بەغدا بڕیاری ناردنی مووچەی بۆ هەرێم دا

سەیرکراوە: (2)

وەزارەتی دارایی فیدراڵ ڕەزامەندیی کۆتایی لەسەر خەرجکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕیارێکی دەرکرد بە مەبەستی ڕەزامەندیدان لەسەر تەمویلکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی یەکەم (مانگی ١٠)، بە بڕێک کە لە نێوان ٨٣٩ بۆ ٨٤٠ ملیار دیناردا دەبێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ گوێستنەوەی بۆ سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێم.

فالح ساری، وەزیری دارایی فیدراڵ، نووسراوی ڕەزامەندیی تایبەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی واژۆ کرد، و هاوکات نووسراوی تەمویلەکە ڕەوانەی فەرمانگەی ژمێریاری کرا بۆ تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕی و بانکییە پێویستەکان.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە دەستبەجێ دوای تەواوکردنی مامەڵە ماوەکان، بڕە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لقی بانکی ناوەندیی عێراق لە هەولێر.

ئەم هەنگاوەی بەغداد دوای ئەوە هات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی تشرینی یەکەم لەگەڵ ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە (ميزان المراجعة) بۆ مانگی ئەیلول ڕادەست کرد، بە مەبەستی ئەنجامدانی وردبینیی دارایی و ژمێریاری بەپێی ڕێککەوتنە هاوبەشەکانی نێوان بەغداد و هەولێر.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 2,123 📊 Click Here