ئەمیر کەریمی، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان “پژاک” لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای حزبەکەی باسی لە چەمکی “ئینتێگراسیۆن” یاخود تێکەڵاوکردنی گەلی کورد لە ئێران کرد کە پژاک داوای دەکات و لەلایەن حزبەکانی دیکەی ڕؤژهەڵاتی کوردستانەوە ڕەت دەکرێتەوە.
ئەمیر کەریمی لەو بارەیەوە دەڵێت: “ئێمە لەو باوەڕەداین کە تیگەیشتنێکی زۆر باش لەو چەمکە ساز نەبووە. ئەوە بەو مانایە نایەت کە خەتای خۆمانی تێیدا نەبێت، دەبوو زۆرتر ئەومان ناساندبا. ئینتێگراسیۆنی دیمۆکراتیک رەوتێکە کە باس لەوە دەکا کە لە رێبازی دابەشکردنی دەسەڵات، لە رێبازی بەهێزکردن و خۆبەڕێوەبردن، گەلی کورد دوایی بەشداربوونی گەلی کورد لە سیستەمی داهاتوودا، بەشی گەلی کورد لە سیستەمی داهاتوودا، هەموو ئەوانە لە خۆ دەگرێت کە ئەو شتەی یان ئەو چەمکەی هەموو ئەوانە بە یەکتر دەبەستێتەوە. ئەو گەلە چۆن هەم خاوەن ستاتو دەبێ، هەم خاوەن نەقش دەبێ لە ئێراندا، واتە هەموو بەوەوە دەبێتە گەرەنتی دەبێتە تەسدیق، کە چی سیستمێکی حقوقی سیاسی لە داهاتووی ئێراندا دەبێ و کورد دەبێت لە سازکردنی ئەو سیستمەدا، نەک ئەوەی کە لە بانگهێشتی بکەن لە سازکردنی ئەو سیستمەدا چ رۆڵێکی دەبێ، چەمکی ئینتێگراسیۆنی دیمۆکراتیک باس لەو دەکات”.
وتیشی: “رێبازی چارەسەری مەسەلەکەمان پێشتر دیار کردووە و ئێمە گۆرانێکمان لەو رێبازە چارەسەرییەدا نەکردووە. مەسەلەن ستاتومان بۆ گەلی کورد دەوێت بەدیاریکراوی، لە ئێرانێکی دیمۆکراتیک و فیدراڵمان دەوێت کە تێیدا کورد فیدڕالیزم و سیستەمی خۆی هەیە”.
هەروەها دەڵێت: “ئێمە لەو باوەڕەداین دەبێت کۆمەڵگەیەکی دیمۆکراتیک هەبێ، ئەو کۆمەڵگەیە دیمۆکراتیک بەڕێوەبەری خۆجێیی، بە دیموکراسی بەشداربوون، یان دیموکراسی رادیکاڵ، دیموکراسی راستەوخۆ بەڕێوەبچێت. واتە ئەو چەمکەیە کە فیدڕالیزمەکە مانای دەداتە پێشتر ئەوانەمان ناوی کۆنفیدڕالیزم دەناسان. واتە، واتە فیدڕالیزمێکی تێیدا هەموو جزئیاتێک بیندراوە. کورد ئەگەر بەشداری سیستەم نەبێ و ئەگەر بۆ خۆی لە دارشتنی سیستمدا دەستی نەبێ، تووشی مەترسی زۆر گەورە دەبێ”.












Leave a Reply