ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی چیتر هیچ متمانەیەکی بە بەڵێنەکانی ئەمریکا نەماوە و بە تەواوی کۆتایی بە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانیان لەگەڵ واشنتۆن هێناوە. ناوبراو هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ پابەندنەبوونی ئەمریکا بە بەندەکانی یاداشتنامە هاوبەشەکەیان گەڕاندەوە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە هێرشە سەربازییەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکەی نایین کرد، کە بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و حەوت کەسی دیکە بریندار بوون. ئەو جەختی کردەوە کە ئێران ڕێگە نادات گەرووی هورمز ببێتە ناوچەی هەڕەشە و هاوکات داواکارییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ پشکنینی دامەزراوەکانیان ڕەتدەکاتەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەقایی هەڵوێستی وڵاتانی ئەورووپای بە چەواشەکاری ناوبرد و پێی وایە ئەو وڵاتانە بەهۆی سیاسەتەکانی ئەمریکاوە ناتوانن ڕۆڵی ئەرێنی لە ناوچەکەدا بگێڕن. ئەو پێیوایە سەرچاوەی سەرەکی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە.










Leave a Reply