حکومەتی عێراق دەستی بە پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی موڵکی ١٢٧ تۆمەتباری گەندەڵی کرد

سەیرکراوە: (9)

حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەڕانەوەی سامانی گشتی، لیژنەیەکی تایبەتی بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیران پێکهێناوە. ئامانجی سەرەکی ئەم لیژنەیە ئامادەکردنی لیستی ناوی ١٢٧ کەسە کە بە تێوەگلان لە دۆسییەکانی بەتاڵانبردنی سامانی دەوڵەت تۆمەتبارن.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سەرجەم ئەو موڵک و داراییانە دەستبەسەریاندا بگیرێت کە لەدوای ساڵی ٢٠٠٥ـەوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی پارەی گشتییەوە بەدەستهاتوون. ئەو کەسانە خاوەنی سەرمایەیەکی زۆر و موڵکی جۆراوجۆرن، لەوانەش هۆتێل و هاوینەهەواری گرانبەها لە چەندین وڵاتی جیاوازدا.

ئەم هەنگاوە بەشێکە لەو هەڵمەتە فراوانەی حکومەت کە لە ٢٨ـی حوزەیرانی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە. تاوەکو ئێستا لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا ژمارەیەک بەرپرسی باڵا، پەرلەمانتار و بازرگان دەستگیرکراون و پرۆسەی بەدواداچوون بۆ گەڕانەوەی پارە دزراوەکان بۆ گەنجینەی دەوڵەت بەردەوامە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 141 Today: 2,108 📊 Click Here