محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، سیاسەتی ئەمریکای بە “دووفاق” ناوبرد و ڕایگەیاند کە تاران بە تەواوی لە ئامانجەکانی واشنتن تێگەیشتووە. قالیباف لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوە کرد، لە کاتێکدا ئەمریکا بانگەشەی هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکات، بەڵام هاوکات کەرەستەی سەربازی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە دەکات.
بە گوتەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، وڵاتەکەی خۆی بۆ هەر ئەگەرێک ئامادە کردووە و پێویستە ئەمریکا بە کردار بانگەشەکانی بسەلمێنێت نەک بە پێچەوانەوە هەنگاو بنێت. ئەو هەڵوێستەی قالیباف لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامن.
لەلایەکی دیکەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکە لە دۆخێکی نائاساییدایە و پێویستی بە یەکڕیزی دەسەڵاتەکان هەیە. پزیشکیان ڕایگەیاند، ئێران لە هیچ کام لەو ١٤ بەندەی لەگەڵ واشنتن لەسەری ڕێککەوتوون، پاشەکشەی نەکردووە.











Leave a Reply