یەکشەممە. نیسان 26th, 2026
سەیرکراوە: (1.6K)

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهاندا ناجێگیرە و هەڵبەز و دابەزی خێرا تۆمار دەکات.

دوای ئەوەی دوێنێ نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمار کرد و هەر ئۆنسەیەک بوو بە 3578 دۆلار، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخەکەی بۆ 3511 دۆلار دابەزی، پێش ئەوەی جارێکی دیکە بەرەو 3540 دۆلار بەرزبێتەوە.

هۆکاری ئەو هەڵکشانە نوێیەی نرخی زێڕ بۆ پێشبینیەکانی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر بەهای زێڕ دروست کردووە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 609 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 712 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 813 هەزار دینار

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 69 Today: 1,720 📊 Click Here