پێنجشەممە. نیسان 16th, 2026

پێنجوێن داوای 5٪ی داهاتی مەرزی باشماخ دەکات

سەیرکراوە: (27)

قائیمقامیەتی پێنجوێن داوا تەرخانکردنی 5٪ی داهاتی مەرزی باشماخ دەکات بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی بە هۆی نەبوونی نەختینەوە ڕاگیراون.

ئەمڕۆ دووشەممە، قائیمقامیەتی پێنجوێن نووسراوێکی عەدنان کاکەڕەش، قائیمقامی پێنجوێنی (بە وەکالەت) بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی پارێزگای سلێمانی کردووە.

لە نووسراوەکەدا داوا کراوە کە تایبەتمەندی زیاتر بە پێنجوێن بدرێت لە ڕووی دابینکردنی بوودجەی پێویست بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەی کە بەهۆی نەبوونی نەختینەوە بە تەواونەکراوی ماونەتەوە.

داواشی کردووە کە ڕێژەی 5٪ی داهاتی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە نەختینە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانی پێنجوێن خەرج بکرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 84 Today: 2,145 📊 Click Here