کۆبۆن بۆ ئەو خێزانانە دروست ناکرێت کە خانەیان جیا نەکردووەتەوە

سەیرکراوە: (11)

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەو خێزانانەی تا ئێستا کۆبۆنیان جیا نەکردووەتەوە و ژن و پیاوەکە هەر یەکەیان لەسەر ماڵی باوکیان ناویان هەیە بەهیچ جۆرێک داوای کۆبۆنی تازە نەکەن چونکە بۆیان دەرناکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ دووشەممە، بڵاویکردەوە: ئاگاداری بۆ ئەو خێزانانەی کە تا ئێستا کۆبۆنیان جیانەکردوەتەوەو لەسەریەک کۆبۆنی خۆراک ناویان نیە، واتە هەریەکێکیان لەسەرماڵی باوکیان ناویان هەیە یان بەهەر شێوەیەکی تر ناویان هەیە، تکایە داوای دروست کردنی کۆبۆنی تازە نەکەن بەهیچ جۆرێک، واتە ژن و مێرد لەسەر یەک کۆبۆن ناویان نەبێت بەهیچ جۆرێک بۆیان دروست ناکرێت.

باسی لەوەشکردووە، “ئەگەر ژن یاخود مێرد کۆچی دواییان کردبێت دەبێت وەفاتنامەیان بنێردرێت بەو مەرجەی ئەم حاڵەتەش هەرلەسەر یەک کۆبۆن ناویان هەبێت”.

“گەر ئەم مەرجانەت تیانەبوو تکایە مامەڵەکانتان پێشکەش مەکەن چونکە ڕەت دەکرێتەوە تائەوکاتەی خۆمان ئاگاداری بڵاودەکەینەوە”، ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی وا دەڵێت.

دواجار دەڵێت: ئەگەر هاووڵاتیەک دوو هاوسەری هەبێت تەنها دەتوانێت هاوسەرێکیان جیابکاتەوە بکاتەوە بەومەرجەی خۆشی وەک سەرۆک خێزان لەگەڵیا بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 246 Today: 2,395 📊 Click Here