بەفەرمانی مەسرور بارزانی پلەی ١٣٦ ئەفسەر و پلەداری ئاسایش بەرزکرایەوە.
لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢٥، پلەی ١٣٦ ئەفسەر و پلەداری سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا بەرزکرایەوە.
پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (١٣٦) و بەپێی نووسراوێکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرمانی سەرۆکوەزیران بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ئەو ١٣٦ ئەفسەر و پلەدارە دەرچووە کە لەسەر میلاکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێرن.
ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای ماددەکانی (٩ و ١٠) لە یاسای ڕاژە و خانەنشینیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیتیحادی ژمارە (١٨)ی ساڵی ٢٠١١ی بەرکار لە هەرێمی کوردستان دەرچووە. نووسراوی فەرمیی ئەنجوومەنی وەزیران کە ژمارە (٢١١٢)ی لەسەرە، لە ڕێکەوتی ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ دەرچووە.
بەپێی ناوەڕۆکی نووسراوەکە، بڕیاری بەرزکردنەوەی پلەی ئەم ئەفسەر و پلەدارانەی دەزگای ئاسایش، ڕاستەوخۆ لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانەکەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.











Leave a Reply