هەینی. ئازار 6th, 2026

یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراقدا.. نەخۆشخانەی نەشتەرگەری شێرپەنجە دەکرێتەوە

سەیرکراوە: (1.2K)

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراقدا نەخۆشخانەی تایبەت بە نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەی هیوای سلێمانی دەکرێتەوە کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە.

ئەمشەو نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی تووشبوانی شێرپەنجە، بەشی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلیی سەر بە نەخۆشخانەی هیوا دەکرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “وەک بەڵێنمان پێدابوون لە ماوەی ڕابردوودا کە نەخۆشخانەی تایبەت بە نەشتەرگەری بکەینەوە، بۆ یەکەم جار و لەسەر ئاستی عێراق وەک تاکە نەخۆشخانەیەکی شێرپەنجەی بەشی نەشتەرگەری دەکەینەوە”.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەو بەشە لەرێگەی خێرخواز جەمالی حاجی عەلی و بە هاوکاری سندوقی شێرپەنجە دەکرێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش بەرێوەبەر و ستافی نەخۆشخانەی هیوا سەردانی جەمالی حاجی عەلیان کرد و بڕیار درا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەم بەشە بکرێتەوە و خزمەتی تووشبوانی شێرپەنجە بکات.

نەخۆشخانەی هیوا ڕاشیگەیاند، جەمالی حاجی عەلی بەڵێنی دا چەندین پێداویستی بۆ نەخۆشخانەو بەشی نەشتەرگەری دابین بکات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,467 📊 Click Here