هەینی. ئازار 6th, 2026

فەزڵ شاکر لە زیندانەوە گۆرانییەک بڵاودەکاتەوە

سەیرکراوە: (945)

هونەرمەندی لوبنانی فەزڵ شاکر، سەرەڕای ئەوەی لە زینداندایە، گۆرانییەکی نوێی ئاشکرا کرد کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاوی دەکاتەوە بە ناوی “قەمەری” (مانگم).

شاعیر و ئاوازدانەر جومانا جەمال ئاشکرای کرد کە “گۆرانییەکە لە هۆنراوە و ئاوازی خۆیەتی و لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای بەنچ مارکی سعوودییە، بەم زووانە بڵاودەکرێتەوە”.

جومانا ئاماژەی بەوەدا کە “کارەکانی فەزڵ لە ماوەی مانگەکانی داهاتوودا بەدوای یەکدا بڵاودەکرێنەوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ بەنچ مارک”.

هەریەک لە ئەکاونتەکانی کۆمپانیاکە، ئەکاونتی فەزڵ شاکر، و ئەکاونتی جومانا جەمال لە “ئینستاگرام” تیزەری گۆرانییەکەیان بڵاوکردووەتەوە لەگەڵ ئەم دەستەواژەیە: “شەو و مانگ.. و فەزڵ، بەم زووانە”.

فەزڵ شاکر سەرەتای ئەم مانگە خۆی ڕادەستی سوپای لوبنان کرد کە تۆمەتبارە بە تێوەگلان لەو شەڕوپێکدادانەی کە ساڵی 2013 لە لوبنان ڕوویدا و تێیدا چەند کەسێک کوژران.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 104 Today: 2,508 📊 Click Here