شەممە. ئازار 14th, 2026

مەترسی لە نەمانی پرتەقاڵ لە بەعقوبە دەدرێت

سەیرکراوە: (1.7K)

وشکەساڵی خاکی پرتەقاڵی تەنیوە و عێراق گڵۆپی سەوزی بۆ لێدانی 14 بیر هەڵکرد.

لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ یەکشەممە (2ی تشرینی دووەمی 2025)، ئاشکرای کرد، کە ڕەزامەندی فەرمی لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان وەرگیراوە بۆ دەستپێکردنی لێدانی بیری ئیرتیوازی لە 14 گەڕەکی کشتوکاڵی ناو پارێزگاکە. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵییە بەردەوامەکان دێت.

ڕەعد موغامس، سەرۆکی لیژنەکە، لە لێدوانێکدا بۆ “بەغداد ئەلیەوم” ڕایگەیاندووە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان گڵۆپی سەوزی بۆ دەستپێکردنی قۆناغی نائاسایی لێدانی بیری ئیرتیوازی لە 14 گەڕەکی کشتوکاڵی دیالە داوە، کە چڕبوونەوەیان لە ناوچەکانی باکوور و باشوور و ڕۆژهەڵاتە، لە چوارچێوەی پلانێکدا کە لەلایەن تیمە مەیدانییە تایبەتمەندەکانەوە جێبەجێ دەکرێت.”

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم هەنگاوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی وشکەساڵی دێت کە دەستی بە دەرکەوتن کردووە و نیگەرانی دروست کردووە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناحیەی عەزیم و گوندەکانی لەوپەڕی باکووری پارێزگاکە.”

موغامس ئاماژەی بەوەدا، کە لێدانی بیرەکان بەپێی بنەمای سودگەیاندنی گشتییە و بۆ مەبەستی کشتوکاڵ تەرخان کراون، بەڵام هەندێک لە بیرەکان دەکرێت بە وێستگەکانی ئاودانی لاوەکییەوە ببەسترێنەوە بۆ دابینکردنی ئاوی خاو و پاڵپێوەنانی بۆ گەڕەکە نیشتەجێبووەکان، بەتایبەتی گوندەکان، بە مەرجێک کوالیتی ئاوەکە بۆ بەکارهێنانی مرۆڤ گونجاو بێت.”

سەرۆکی لیژنەکە جەختی لەوە کردەوە، کە دۆخی ئاو لە دیالە هێشتا نەگەیشتووەتە قۆناغی مەترسی، بەڵام ترسی ڕاستەقینە هەیە لە خراپتربوونی قەیرانەکە ئەگەر شەپۆلی بارانبارین لە وەرزی زستاندا لە ئاستی چاوەڕوانی نەبێت. ئەمەش وادەکات پشت بەستن بە بیرە ئیرتیوازییەکان ببێتە بدیلێکی پێویست بۆ دابینکردنی ئاو لە ڕووبار و جۆگەلەکانی ناو پارێزگاکە.

پارێزگای دیالە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی کەمی ئاو لە ڕووبارە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئێران، جگە لە گۆڕانکارییە کەشوهەواییەکان کە بوونەتە هۆی دابەزینی ئاستی ئاو، ڕووبەڕووی کەمبوونەوەیەکی توندی سەرچاوە ئاوییەکان بووەتەوە. ئەمەش ڕاستەوخۆ کاری کردووەتە سەر ڕەوشی کشتوکاڵی، بەجۆرێک ڕووبەری زەوییە چێندراوەکان لە زۆر گەڕەکدا کەم بوونەتەوە و سەدان جووتیار ناچار بوون زەوییەکانیان بەجێبهێڵن بەهۆی وشکەساڵی و نەبوونی ئاوی ئاودێری.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 34 Today: 108 📊 Click Here